بافڵ تاڵەبانی لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەز عەلی کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە ماڵەی مام لە بەغدا کۆبووەوە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

‏‎لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی و رزگار حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون.

‏‎بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕكرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێكی نیشتمانی لەسەر بنەمای ھاوبەشیی راستەقینە کە چوارچێوەکەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا بانگهێشتی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ کۆبوونەوەیەكی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بەڕێككەوتنێك بۆ دەربازكردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە و حكومەتێك دروستبكرێت كە عیراق بەرەو سەقامگیری سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئابووری ببات.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی و سوربوونی یەکێتی بۆ رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و و رایگەیاند، هەموومان لەبەردەم دۆخێكی چارەنووسسازداین و پێویستە بڕیارەكانمان لە خزمەت گەل و وڵاتدا بێت. گیانی تەبایی و پێكەوەیی قوڵتر بكەینەوە و هەمووان پێكەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەكی گەش بنێین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا