یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە کەرکوک تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە پارێزگای کەرکوک تۆمار کراوە.

نەبیل حەمدی بۆشناخ بەڕێوبەری تەندروستی کەرکوک  بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە کەرکوک تۆمار کراوە، دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.

هاوکات ئەمڕۆ دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گومان دەکرێت کۆلێرا بڵاو بووبێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتیک لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا