دووەم گەورەترین دەریاچەی عێراق مەترسی وشك بوونی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زەنگێكی دیكەی مەترسی لە عێراق لێدەدرێت، دووەم گەورەترین دەریاچە مەترسی وشكبوونی لەسەرە بەهۆی ئەوەی رۆژ دوای رۆژ ئاستی ئاوی دەریاچەی رەزازە لە رۆژئاوای كەربەلا دادەبەزێت و ماسییەكانی مردار دەبنەوە.

دەریاچەی رەزازە كە بە دەریاچەی خوێش ناوی دەركردبوو، لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو تاوەكو ئەمدواییانەش ناوچەیەكی سەرنجڕاكێشی گەشتیاری بوو، هاوكات بژێوی ژیانی زۆر خەڵكی دابین دەكرد، ئێستاش كە بەرەو وشكبوون دەچێت، پەنجەی تۆمەت بۆ توركیا و ئێران درێژ دەكرێت.

توركیا كارەكانی خۆی بە گلەیی و گازندەكانی بەرپرسانی عێراقی نەبەستووەتەوە و بەردەوامە لە دروستكردنی 22 بەنداو لەسەر هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەر لەوەی بڕژێنە نێو خاكی عێراق و سووریا.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ساڵی 2021 ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بۆ ناو عێراق بەڕێژەی زیاتر لە 50 % كەمیكردووە، نەتەوەیەكگرتووەكان پێشبینیدەكات، لە ساڵی 2022 ئاوی دیجلە و فورات لە عێراقدا بۆ 73% كەمبكات، هاوكات وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق پێشبینیدەكات، رێژەی كەمبوونەوەی ئاوی رووبارەكانی ئاوی ئێران بۆ ناو عێراق بگاتە زیاتر لە 75%.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا