یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی قەیرانەكان و دابیننەكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیانی عێراق .

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا .

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە وتەیەكدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرد و ئاماژەی دا بە نەبوونی خزمەتگوزاری و دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و گرانی بازاڕ و كەڵەكەبوونی قەیرانەكان.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكاریەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان .

لە تەوەرەیەكی تردا دواین پەرەسەندنەكانی بەغدا و دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كفتوگۆی لەسەر كرا وەك پێشهاتێكی نوێی رێگاكانی چارەسەركردنی كێشەكانی پێكهێنانی حكومەت بەئاراستەیەكی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی قەیرانەكان و دابیننەكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیانی عێراق .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا