قوباد تاڵەبانی بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ كەسوكاری تاریقی بەقاڵ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كەسوكاری تاریقی بەقاڵیان لە سلێمانی كرد و قوباد تاڵەبانیش بە تەلەفون قسەی لەگەڵ كەسوكارەكەی كرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند كارمەندێك لە هێزەكانی پۆلیس هەڵسوكەوتی نەشیاویان لەگەڵ چەند هاوڵاتیاییەك كرد و دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەكە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیكارانی دەستگیر كرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.”

پێشتریش بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، دوای راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەكە پێكهێنا، هەروەها بەفەرمانی بەڕێوەبەر ئەو ئەفسەرە ڕاگیرا كە بوبوە هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی لەناو هۆڵی دادگادا و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا