پێرێز بە فێڵ هالاند دەگوازێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی بڵاوی كردەوە كە فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید چەند فێڵێكی تایبەت بە كار دەهێنێت تا بە هۆیەوە ئینریك هالاندی نەرویژی یاریزانی هێڵی هێرشبردنی یانەی بروسیا دۆرتمۆند بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەی شاهانە.

ڕۆژنامە بەربڵاوەكەی مەدرید ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پێرێز دەیەوێت گالاكتیكۆسی نوێ‌ دروست بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستاوە كەوتۆتە هەوڵ دان بە مەبەستی پەلكێش كردنی ئەو یاریزانانەی مەبەستێتی لەو نێوەندەشدا دەیەوێت جێگرەوەیەكی باش بۆ كەریم بن زیما دەستەبەر بكات هالاندیش دیاترین ناوە كە ڕیاڵ و پێرێزی سەرۆكی چاویان لە سەریەتی.

marca شێوازی تایبەتی سەرۆكەكەی ڕیاڵی بۆ گواستنەوەی هالاند ئاشكرا كردووە كە بە دوو ڕێگەیە:

1/ گەڕاندنەوەی ئۆدیگارد بۆ ڕیاڵ كە ئەوەشیان كرد لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو تا ئەو لاوە كاریگەری لە سەر هاونیشتمانەكەی دروست بكات لە هەڵبژاردەی نەرویژدا و هانی بكات ڕوو لە ڕیاڵ بكات تا بە یەكەوە یاری بكەن.

2/ بەخشینی ڕینێری بەرازیلی بە خواستن بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند و فەرمان كردن پێی تا پەیوەندییەكانی لەگەڵ هالاند توند بكات و درێسێكی فلامینگۆشی بە دیاری پێ‌ بدات تا وا بكات هالاند بە تەواوەتی ببێتە هاوڕێی و دواتر لەگەڵ گەڕاندنەوەی یاریزانە بەرازیلییەكەدا ئەویش لەگەڵی بێت و هەردووكیان هاوشان لەگەڵ ئۆدیگارد لە ڕێزی ڕیاڵدا بە یەكەوە یاری بكەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا