پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی کردووە”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای بینینی گرته‌ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌كاتی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له‌دادگای سلێمانی دروستبووه، به‌ڕێزیان ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه پێكهێنا، به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئەو ئەفسەرە ڕاگیرا كه بووبوو بەهۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگادا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا”.