پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “لەدوای کشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمان، لێکتێگەیشتنی جیاواز دروستبووە و لە قۆناغی داهاتوودا بنبەستی سیاسی بەردەوام نابێت”.
محەمەد حەلبوسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەندامێتی هەر پەرلەمانتارێک کۆتایی دێت دوای ئەوەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش دەکات”.
باسی لەوەش کرد، “بنبەستی سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام نابێت، چونکە لێکتێگەیشتنی جیاواز هەیە لەدوای کشانەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمان”.
پێشتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی کوتلەی سەدر کرد دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بکەن.