داوا دەکرێت ناوی پەکەکە لە لیستی “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان” دەربهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی هاوپەیمانیی چەپ لە فنلەندا داوای کرد ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان”ی یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت.

ڕۆژی یەکشەممە پارتی هاوپەیمانیی چەپ لە فنلەندا بەرنامەی خۆی گۆڕی، بەگوێرەی ئەو بەرنامە نوێیە هاوپەیمانی چەپ بەشداری لە ئەندامێتی ناتۆدا ناکات.

پێشتریش پارتی هاوپەیمانی چەپ دژی ئەندامبوونی فنلەندا بوو لە ناتۆدا.

لەلایەکی دیکەوە لەسەر بنەمای دەستپێشخەری گەنجانی چەپ، لە پێشنیارێکدا هاوپەیمانی چەپ داوایکرد ناوی پەکەکە لە لیستی “ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان”ی یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا