پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەک شەممە 12ی حوزاەیرانی 2022، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بە مەبەستی چاوخشاندن بە بڕگەکانی ڕێنمایی تەرخانکردنی 8% ی داهاتی کارەبا بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات جەناب نوری، ئامادەیی وەزارەتی دارایی پیشاندا بۆ کارئاسانی و هاوکاریکردنی وەزارەتی کارەبا، بەمەبەستی باشتر و خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
وەزیری کارەباش ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی فراوانبوونی گەشەی شارەکان و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا و زیادبوونی بەرێژەی لە (18%)ی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرەوەی 1.7 ملیۆن هاوبەش، پێداویستییەکانی کارەبا زیادی کردووە.