پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، له گه‌ڕه‌كی ئاری له شاری هه‌ولێر ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هه‌ولێرلە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکی ئاری کوژرا، ئاماژەیان بەوەشدا، ژنه‌كه ناوی “جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن”ـه و ته‌مه‌نی (38) ساڵه، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی (ع. خ)ـه‌وه كوژراوه.
ئاماژەیان بەوەشدا ته‌رمی ژنەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ توێكاری و تیمه‌كانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.