وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی 49 هەلی کار رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی49 هەلی کار رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە،  هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە.

تێبینى :

١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕؤژى ١٩/٦/٢٠٢٢.

https://forms.gle/53NP92t8ZjKcd8xh7

٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى ١٢/٦/٢٠٢٢ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕؤژى ١٩/٦/٢٠٢٢.

https://forms.gle/DZScttyse7xrpW6h8

٣ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ [email protected] بۆچارەسەرکردنی کێشەکە.

٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

٥ــ هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.

٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:

– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی

– بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا