ئەڵمانیا بڕیاریک لە بەژەوەندی پەنابەران دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئەڵمانیا بڕیار دەدات مافی پەنابەرێتی بدات بە هاوڵاتیان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای لوتکە بڵاوی کردۆتەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی (نۆفایفسفایر)ی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆئەو پەنابەرانەی کە ماوەی پێنج ساڵە لەو وڵاتە دەژێن و چارەنوسی مانەوەیان لە وڵاتی ئەڵمانیا نادیارە و تەنها مۆڵەتی مانەوەی کاتیان هەیە.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەم بڕیارە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە هیچ پێشینەیەکی تاوانیان نیە و سزا نەدراون و زمانی ئەڵمانی بە باشی فێر بوونە و کار دەکەن، بۆ ساڵێک مافی پەنابەرێتی وەردەگرن وەک تاقیکردنەوە و دوای ئەو ساڵە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئەم پەنابەرە شایستەیە بمێنێتەوە بە شێوەیەکی هەمیشەی لە وڵاتی ئەڵمانیا یاخود شایستە نیە.

ڕوونیشیان کردۆتەوە، ئەمە لە کاتێک دایە کە زیاتر لە 280 هەزار پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیادا دەژێن و داوای مافی پەنابەریان کردوە، دکتۆر (یۆئاخن شناب) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی هەرێمی (نۆفایفسفایر)ڕاشی گەیان ئەم بڕیارە دەرفەتێکی باش و گونجاوە کە لەبەرژەوەندی ئەو پەنابەرانەیە کە با باشی خۆیان گونجاندوە لەگەڵ ژیان کردن لە وڵاتی ئەڵمانیا هەوڵی مانەوەی هەمیشەی دەدەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا