بۆندێكی گەورە بۆ خیمینێز

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە باس لەوە دەكەن كەوا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بۆندێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی خۆسێ‌ ماریا خیمینێز بەرگریكاری ئۆرەگوایی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید ئامادە كردووە كە خۆی لە نزیكەی 94 ملیۆن یۆرۆ دەدات.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەكانی مەدرید بڵاویان كردۆتەوە بۆندەكەی مان سیتی 89 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5 ملیۆنی تر لە حاڵەتی بردنەوەی نازناوەكان بە ئامادە بوونی ئەو بەرگریكارە بە توانایە، بەڵام یانەی مەدریدییەكە ئامادەیی تیادا نییە دەستبەرداری خیمینێزیش ببێت پاش ئەوەی پێشتر دەستبەرداری دیێگۆ گۆدینی هاونیشتمانی بوو بۆ ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ئێستاشدا دیێگۆ سیمیۆنی زۆر مەبەستێتی خیمینێز لە ڕیزی یانەكەدا بمێنێتەوە، بەڵام بۆندە گەورەكەی سیتی پێ‌ دەچێت دواتر هەموان ناچار بكات چاوێك بە بڕیارەكەیاندا بخشێننەوە ئەگەر قاییلیش نەبوون پێ‌ دەچێت سیتی دواجار لە بری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی بدات كە 120 ملیۆن یۆرۆیە ئەو كات یاریزانەكە بە ئاسانی پەلكێشی ڕیزەكانیان دەكەن بۆ هێڵی بەرگری كە كێشەی هەرە گەورەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەرە و تووشی سەریەشەی زۆری كردووە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا