پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ 10تی دەخاتەڕوو.
ڤیڤۆ ئای کیو ئۆئۆ 10تی کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات.
چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8250 ئەی سی سناپ دراگۆن870 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650ی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.