راگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بارەگای بارزانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی ئاشكرا دەكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، ڕۆژی شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی كرد كە پێكهاتبوو لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری.

ئەوەشخراوەتە روو، لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا