یەكەمین خەڵاتی ساڵانەی كامەران نەجم پێشكەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی یەك شەممە، لە شاری سلێمانی ئاژانسی میترۆ گرافی یەكەمین رێوڕەسمی خەڵاتی ساڵانەی كامەران نەجم رێكدەخات .

سەرتیپ عوسمان، فۆتۆگرافەر لە میترۆگرافی، لە لێدوانێكی رۆژانەمەوانی رایگەیاند: بە مەبەستی دەستگیرۆیی فۆتۆگرافەران و رەخساندنی زەمینەی پێشبڕكێی بۆ كاری فۆتۆگرافی و دەرخستنی توانا شاراوەكان زیاتر لە ساڵێكە لە ئامادەكاریداین و بانگەواز بۆ فۆتۆگرافەر ، ڤیدیۆگرافەر ، رۆژنامەنووسان كرا تا لە هەرشوێنێكی ئەم جیهانەن بە بەرهەمەكانیان بەشداری خەڵاتی كامەران بكەن و بابەتەكانیان پێشكەش بكەن كە لەسەر دووئاستی گشتگیر كارەكان رێكخراون و خەڵات دەبەخشرێت .

یەكەمیان بریتییە لە خەڵاتی رۆژنامەوانیی كامەران كە بڕی 12 هەزار دۆلار دەبەخشرێتە رۆژنامەنووسێكی براوە كە لە یەكێك لە بوارەكاندا وەك پرۆژەی درێژمەودا كاری كردوە .

دووهەمشیان خەڵاتی یادكردنەوەی كامەران دەبەخشرێتە خێزانی فۆتۆگرافەرێك كەلەكاتی كارەكەیدا بێسەروشوین بووە ، ئەمەش لەپێناو وننەكردنی ئەزموون و ژیانی ئەو سەربازە ونانەی كە بە زومی كامێراكانیان خزمەتی مرۆڤایەتی و بەها مرۆییەكانیان كردووە و ژیانیان بەخشیییەوە بە پیشەكەیان .

ژمارەیەك دادوەریش كە پێكهاتوون لە كەسانی پسپۆڕو شارەزا هەڵسەنگاندیان بۆ بابەتە پێشكشكراوكان كردووەو بێلایەنانە بڕیار لەوە دەدەن كێ دەبێتە براوەكانی خەڵاتی ئەمساڵ كە سبەینێ لە رێوڕەسمەكەدا ئاشكرادەكرێت .

خەڵاتی كامەران، بەناوی فۆتۆگرافەر و دامەزرێنەری ئاژانسی مێترۆگرافی كامەران نەجمەوە ناونراوە كە 12ی حوزەیرانی ساڵی 2014 لەكاتی رووماڵكردنی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی تیرۆریستی داعش برینداربوو و تاوەكو ئێستاش بێسەروشوێنە.

خەڵاتی كامەران ئەمساڵ بۆ یەكەمجار سازدەكرێت و دەبێتە رێوڕەسمێكی ساڵانە و لەلایەن ئاژانسی مێترۆگرافییەوە زەمینە دەڕەخسێنرێت بۆ هەموو ئەو فۆتۆگرافەر ، ڤیدیۆگرافەر ، رۆژنامەنووسانەی دەیانەوێت لە پیشەكەیاندا داهێنان بكەن و خزمەت بكەن ، یاخود لەرێگای زومی كامێراكانیان خزمەتی كۆمەڵگایان كردووە و بونەتە قوربانی و ژیان وئەزموونیان بە بیردەهێنرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا