چوار سەوزەوات دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، خواردن، میوە و سەوزەواتەکان بەشێکیان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن و هەندێکیشیان بەپێچەوانەوە.

ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سەوزەواتانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا ئەوانیش:

-گەنمەشامی زەرد
-بەزالیا
-پەتاتەی شیرین
-کولەکەی زەرد

توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بەردەوام ئاگاداری ڕێژەی شەکری خوێن بن و پشکنینی بۆ بکەن، چونکە زۆر بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی و کێشەی تەندروستی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا