ئەم هەڵانە دەبنە هۆی لەناوبردنی گورچیلەکان

پۆڵەتیک پرێس

گورچیلەکان ئەندامێکی گرنگی جەستەن تەندروستبونیان کارێکی زۆر پێویستە لەڕێگەی سیستمی ژیان، خۆراکی و وەرزشکردنەوە و دەبێت فەرامۆش نەکرێن، چونکە لەکاتی نەخۆشی زۆر قورسیدا لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ مردن.

ئەم هەڵانە دەبنە هۆی لەناوبردنی گورچیلەکان:

-نەخواردنەوەی ڕێژەیەکی پێویست ئاو یان کەم خواردنەوەی.
-دواخستنی میز.
-زۆر خواردنی خوێ.
-نەخواردن یان کەم خواردنی سەوزەوات و میوەکان.
-زیادەڕەویکردن لە خواردنی گۆشتی سووردا.
-کەمخەوی.
-زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن.

ئەم هەڵانە هۆکارێکی سەرەکی لەناوبردنی گورچیلەکانن، بۆیە پێویستە ئەنجام نەدرێن، هەروەها سیستمی خۆراکی ڕۆژانە و وەرزشکردن ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی تەواوی جەستەدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا