پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە نوسراوێک داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات، ئەو کارمەندانەی ئۆتۆمبێلی حکومتیان لایە خۆیان پارەی سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بدەن.
دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە نوسراوی فەرمی داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەدات لەسەر داواکەی وەزارەتی ناوخۆ دەدات، سەبارەت بەو کارمەندانەی ئۆتۆمبێلی حکومەت بەکار دەهێنن ئاماژە بەوە دەدەن، “لەپێناو پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی هاتوچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكار دێنن، پابەندی رێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتوچۆ بەرز بكرێتەوە، بەڵكوو شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەك دامەزراوەكانی میری”
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوەش کردەوە، ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی میرییان لایە، دەبێت پابەندی رێنوێنییەكانی سەلامەتیی خۆیان و سەلامەتیی گشتی بن.