كلاسیكۆی فەڕەنسا یان كلاسیكۆی شەڕ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
شەوی ڕابردوو لە سەر یاریگای باخچەی شازادەكانی پاریس یارییەكی ئاگرین و كلاسیكی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا لە نێوان پاریس سانت جێرمان و مارسیلیا بەڕێوەچوو تیایدا یانەی میوان یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی 1 – 0 ئەوەش دووەم بردنەوەی مارسیلیا بوو بەرامبەر دووەم دۆڕاندنی پاریس.

یارییەكە دەبوو بەو كێبڕكێ‌ وەرزشییە جوانە بەڕێوە بچێت كە هەردوو یانە نماییشیان كرد، بەڵام لە كۆتاییەكەیدا شەڕێكی گەورە لە نێوان یاریزانانی هەردوو یانە دروست بوو ئەمەش وای كرد داوەری یارییەكە جیرۆم بریسارد بە ناچاری 4 كارتی سور بە ڕووی یاریزانانی هەردوو یانە بەرز بكاتەوە هەر یانەیە و 2 یاریزان، بەڵام دواتر بانگ كرا بۆ تەماشا كردنی ڤیدیۆ ڤار VAR تا بڕیاری بەرز كردنەوەی كارتێكی تری سور بدات ئەمجارە كارتەكە بۆ گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ و ئەستێرەی ناوازەی وڵاتی بەرازیل و یانە پاریسییەكە نەیمار جۆنیۆر داسێلڤا بوو كە ئەویش چووە دەرەوە ئیتر ژمارەی كارتە سورەكانی یارییەكە بوونە 5 كارتی سور و 12 كارتی زەرد كە 5 بۆ دی ماریا و هاوڕێكانی بوو 7 كارتە زەردەكەی تریش بۆ هاوڕێكانی پایێت بوو.


پاش یارییەكە دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە كە پێ‌ دەچێت نەیمار سزایەكی توند بدرێت، بەڵام دواتر یاریزانەكە لە سەر پێگەی ڕەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە: (ئەگەر مەرجە ئێمە سزا دراوین و بە كارتی سور كراینە دەرەوە بە تەماشا كردنەوەی كامێراكانی ڤار … ئێدە باشە با تەماشای دیمەنەكانی بكەنەوە كە لە سەرەتای یارییەكەوە بە داوەران دەڵێم ئەلڤارۆ گۆنزالێز وشەی ڕەگەز پەرستیم بەرامبەر بە كار دەهێنێت باشە بۆ تەماشای ئەوە ناكەن).

یاریزانە بەرازیلییە جادووگەرەكە زیاتر نووسیویەتی: (دۆڕاوین و 3 خاڵمان لە دەستچووە ئیتر ئەمە یارییە و ئەنجامەكان زۆر جار بە دڵی تۆ نابن، بەڵام ڕەگەزپەرستی و سووكایەتی هەر دەمێنێتەوە و تۆپی پێ‌ ناشرین دەكات هەر بۆیە ئێستا پەشیمانم كە بۆكسێكم نەكێشا بە ناو دەمیدا كاتێك بە مەیمونی دایك سۆزانی ناوی بردم تەنها لە بەر ئەوەی گێلەم بە خۆی و هاوڕێكانی دەكرد).

لای خۆشییەوە ئەلڤارۆی تەمەن 30 ساڵ فۆتۆیەكی خۆی و كۆمەڵێك هاوڕێی بڵاو كردەوە كە كەسیان خەڵكی فەڕەنسا نین و سەرجەمیان لە دەرەوە ڕووە و لیگ 1 ڕۆیشتوون و نووسیویەتی لەگەڵی: (كامە ڕەگەزپەرستی … لە ژیانی مندا ڕەگەزپەرستی نەبووە و نییە ژیانی وەرزشیم لەو لایەنەوە زۆر زۆر پاكترە لەوەی نەیمار دەیڵێت من كۆمەڵێكی زۆر هاوڕێم هەیە جیاوازییان نییە لای من ئیدی هەر ڕەگەز و هەر چۆنێك بن لای من ڕۆژێك لە ڕۆژان جیاوازییان نەكراوە … هاوڕێ‌ نەیمار ئێوە لە یارییەكەی بایرنەوە لە كۆتایی چامپیۆنس لیگەوە دۆڕاون ئەمەش قبوڵ بكە تەنها 3 خاڵە بۆ یارییەكی تر قەرە بوو بدەنەوە).

لە پاش ئەو نامەیەی ئەلڤارۆ كە لە ئینستاگرام بڵاوی كردەوە نیمۆ نامەیەكی تری بڵاو كردەوە تیایدا دەڵێت: (پیاو بە پیاو دانی پێدا بنێ‌ … دۆڕاوین دۆڕاوین خۆ كۆتایی دونیا و خولەكە نییە، بەڵام تۆ پیاو بە دان بە قسەكانی خۆتدا بنێ‌ درۆ مەكە من ئیتر ڕێزت لێ‌ ناگرم تۆ كابرایەكی سووكیت لە سەر قسە بێ ماناكانت سور بە پەشیمان مەبەرەوە ناپیاوی ڕەگەز پەرست).

فیلاش بواش ڕاهێنەری مارسیلیا و تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پاریس سانت جێرمان

لە كۆتاییدا ڕاهێنەرانی هەردوو یانە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی پاش یارییەكەدا ئاشكرایان كرد كە دۆخەكە شتێكی ناخۆش بووە سەرەڕای ئەوەی لە یاری دا شتی وا دەبێت فیلاش بواشی ڕاهێنەری مارسیلیا ڕایگەیاند: (بە هیوام ئەو دۆخە و تووڕە بوونی نەیمار پەیوەندی بە هیچ شتێكی یانەكەی ئێمەوە نەبوو بێت) هەروەك تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری پاریس ڕایگەیاند: (من لە دەرەوەی یاریگا گوێم لە چی بێت هەر هیچم نەبیست، بەڵام بە هیوام شتێك نەبوو بێت پەیوەندی بە ڕەگەز پەرستێوە هەبوو بێت وەك نەیمار و یاریزانەكانم دەڵێن).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا