تۆپی چامپیۆنس لیگ نماییش كرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لاپەڕەی ڕەسمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەشی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا نوێترین تۆپی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگی بڵاو كردەوە.

لاپەڕە ڕەسمییەكەی چامپیۆنس لیگ تۆپە نوێیەكەی پێشكەش كردووە كە سەرەڕای بوونی لۆگۆی ئەدیداس و نووسینی (یوێفا چامپیۆنس لیگ 2021/2020) ڕەنگەكانی سپی بە سەرەكی و تێكەڵەیەك لە پرتەقاڵی و شین و ڕەشی تیادا كێشراوە وەك كۆمپانیا زەبەلاحەكەش بڵاوی كردۆتەوە لای خۆیەوە زیادەڕۆیی زۆر نەكراوە لە دروست كردنی تۆپەكەدا تەنها سادەیی و جوانكاری ڕەنگەكان بەكار هاتووە.

لای خۆشییەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا قاییل بوونی خۆی لە سەر تۆپەكە نیشاندا و ئاشكرای كرد كە تۆپەكە لە پاڵاوتنی گەیشتن بە كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگی وەرزی نوێ‌ بەو تۆپە یاری دەكرێت لە لایەن یانە بەشدارەكانەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا