پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەیی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکەوە کاتژمێر 10:00ی بەیانی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەربارەت بە گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتیان بە ئامادەیی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هاوکات بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بکرێت بۆ پێشنیازەیاسای (بهركاركردن و ههمواركردنی یاسای فیدراڵی و واژۆى ئهلیكتڕۆنی و مامهڵه ئهلیكتڕۆنییهكان، ژماره (78)ى ساڵی 2012، بهپێی حوكمى ماددهكانی (97،89،88،87) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.