فۆرمی سەرەتایی دابەشکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاودەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فۆرمێکی سەرەتایی ناونوسین بۆ ئەو کەسانەی شایستەن و دەیانەوێت سوودمەند بن لەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیارە بۆ کرێنشینان دروست دەکرێت، بڵاوکرایەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لینکی ئۆنڵاین لە سایتی حکومەت بڵاوبکرێتەوە.

لەوبارەیەوە دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دامەزراوەی “كان” دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەكەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەكە بەشێوازی ئەلیكترۆنی و بە ئۆنڵاین، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەست دەبێت.

هاوکات بڕیارە دوای تەواوبونی فۆڕمەكە لەماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان، لینكی فۆڕمەكە دابنرێت.

پێشتریش محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، “بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاردراوە لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە، لە قۆناخی یەکەم 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا