پۆڵەتیک پرێس
وەزیری دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند، ” درێغی ناکەین هه‌موومان بۆ چاكسازی هاتوین هەر بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی یاسا دەشکێنن و كاری قاچاخچێتی له سنوره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕێگرییان لێبكرێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له میانەی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لیوا ڕوكن حماد فازڵ هادی دزه‌یی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوری ناوچه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق رایگه‌یاند، “درێغی ناکەین هه‌موومان بۆ چاكسازی هاتوین هەر بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی یاسا دەشکێنن و كاری قاچاخچێتی له سنوره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕێگرییان لێبكرێت”.
له كۆبوونه‌وەکەی ئەمڕۆدا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ عه‌بدولقادر عه‌بدوڵا به‌شداربوو، سەبارەت بە دیاردەی قاچاخچێتی گفتوگۆ کرا، لیوا ڕوكن حماد فازڵ به‌ڵێنیدا كه هاوكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بكات ئەو کەسانەی کاری نایاسایی دەکەن ڕووبەڕووی سزایی یاساییان بکاتەوە.