عێراق بڕی 150 ملیار دینار بۆ پشتیوانی نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار ڕەشید شەریف، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک 150 ملیار تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستی و دەرمانی شێرپەنجـە و تالاسیما”.

ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار ڕەشید شەریف لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، “سوپاسی زۆرم بۆ ئەندامانی کورد و سەرجەم ئەندامانی تری لیژنەیی دارایی کە پاڵپشتی داواکـەم بوون لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک 150 ملیار تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستی و دەرمانی شێرپەنجـە و تالاسیما کە لەنێویشیان پێداویستیەکانی نـــەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشانی تەلاسیما هەیە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە ڕۆژی 1ی حوزەیرانی 2022، بڕیار ڕەشید شەریف نوسراوێکی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد، تێیدا داوای کرد لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای خێرای ئاسایشی خۆراک پشکێک بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین بکرێت، کە لە ئێستادا بەدەست کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکییەوە دەناڵێنێت.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا