لە مێرسین و ئەدەنە نمایشی شانۆگەرییەکی کوردی لەلایەن تورکیاوە قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای قەدەغەکردنی لە ئەدەنە، شانۆگەری تارتوف بە زمانی کوردی لە مێرسینیش لەلایەن تورکیاوە قەدەغەکرا.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، هۆکاری قەدەغەکردنی ئەم شانۆگەرییە پەیوەستە بە ئاسایشی گشتییەوە، هەرچەندە پێستر پارێزگای مێرسین ڕێگەی بە نمایشکردنی ئەم شانۆگەرییە داوە.

لەوبارەیەوە تیمی شانۆگەری تارتوف دەڵێن، “سەرباری ئەوەی هیچ کێشەیەکی یاسایی لەناوەڕۆکی شانۆگەرییەکەدا نییە، بەڵام نوسینگەی پارێزگاری هەریەکە لە ئەدەنە و مێرسین بەبیانووی هۆکاری پەیوەست بە سەلامەتی گشتی ڕێگریان کرد شانۆگەریەکە نمایش بکەین”.

ئاماژە بەوەش دەکەن، “پێش 20 کاتژمێر لە وادەی نمایش ئەم بڕیارە دەرکراوە و نیگەرانین لەوەی قەدەغەکردنی هونەری کوردی و هونەری ئۆپۆزسیۆن بەردەوامی هەبێت”.

بریاربوو شانۆگەری تارتوف بە زمانی کوردی لە رۆژانی 5 و 6ی حوزەیرانی 2022 نمایش بکرێت، بەڵام پارێزگاکانی مێرسین و ئەدەنە قەدەغەیان کرد و بە نەگونجاو ناویان برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا