پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیا زانیاری و تایبەتمەندیەکانی دیزۆ ۆچ دی دەخەڕوو کە نرخێکی زۆر گونجاوی هەیە و ڕکابەری کاتژمێرەکانی ئەپڵ دەکات.
دیزۆ ۆچ دی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 1.8 ئینج ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 550 مۆمە.
بەرنامەی تایبەتی بۆ بەکارهێنەران تێیدا دەربارەی وەرزشکردن، کەش و هەوا، کۆنتڕۆڵکردنی مۆسیقا و کامێرای مۆبایل، کاتەکانی نوستن، تێکڕای لێدانی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن، خێرایی پاترییەکەی 350 میلی ئەمپێرە، دوای بارگاویکردن بەنزیکەیی بەرگەی دوو هەفتە کارکردن دەگرێت، نرخەکەشی نزیکەی 25 دۆلار دەبێت.