ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی یەكێتی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ، دووپاتی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەبوون، بە وردی بیروبۆچوون لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاڵ و گۆڕ كرا و كۆبوونەوە هاوڕابوون كە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و نیشتمانی كە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی هاووڵاتیانی عێراق بێت.

هەر لەكۆبوونەوەكە دووپاتی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە هەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند پێشهاتەكان و گۆڕانكارییەكان وادەخوازێت هەموومان پەرۆشی یەكڕیزی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵك و ئارامی سیاسی هەنگاوی كرداری بنێین لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا