بەڤیدیۆ..ڕاوکردنی ماسییەک کێشەکەی یەک تەنە

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبۆتەوە ڕاوکردنی ماسییەکی زۆر گەورە لە کەناری شاری جبلەی سوریا پیشان دەدات کە کێشەکەی نزیکەی یەک تەنە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەهۆی زۆر گەورەیی قەبارەی ماسییەکەوە ماسیگرەکان پێویستیان بە کرێنبووە بۆ بەرزکردنەوەی ماسییەکە، ئەم ماسییە بەناوی”مانگی زەبەلاح” ناسراوە بەهۆی کەمی گۆشتیەوە تەنها بە 17 دۆلار فرۆشراوە.

ئەم جۆرە ماسیە واتە ” ماسی مانگی زەبەلاح” قەبارەیەکەی زۆر گەورە و شێوەیەکی بازنەیی هەیە، بەیەکێک لە ماسییە مەترسیدارەکان دادەنرێت و ناخورێت، چونکە ڕێژەی جیوە تێیدا زۆر بەرزە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا