بەرمیلێک نەوت بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بەجێگیری ماوەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 120 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 119 دۆلار و دوو سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی چالاکییەکانی چین لە بازاڕی نەوت، لەدوای ئەوەی سنووربەندییەکانی پەیوەست بە کۆرۆنای کەمکردەوە و داواکارییەکانی زیادیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا