پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی هاویندا بەرزی پلەی گەرما کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی پێست و جەستە هەیە، جگە لە خواردنەوەی ئاو کە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات هەندێک لە خواردنەکان پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکەن و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکەن.
لە وەرزی هاویندا پێویستە ئەم خواردنانە زیاتر بخورێن:
-شوتی و کاڵەک
دوو میوەی هاوینەین رێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، دژەئۆکسان، ڤیتامین و کانزاکان پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکەن.
-ترۆزی و خەیار
جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆریان لە ئاو پێکهاتووە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانیان تێدایە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
-شلیک، توو، شاتوو
کالۆریان کەم تێدایە و دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین و کانزای پۆتاسیۆم.
-ماسییە چەورەکان
ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-گێلاس
بەیەکێک لە بەسوودترین میوەکانی هاوین دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ماددەسوودبەخش و دژەئۆکسانەکان کە پێست پێویستی پێیەتی، ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و کالۆری کەمە.
-ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینە گرنگییەکی زۆری لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.
-پاقلەمەنیەکان
بە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، ڕیشاڵ و وزە دادەنرێن، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا.