سامسۆنگ بەرهەمێکی نوێی دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئەی06 دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

سامسۆنگ گالاکسی ئەی06 کێشەکەی 199.9 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقە کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5500میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا