پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر لە ڕۆژی 5ی حوزەیرانی 2022 داوایکردووە ئەو چەند سکاڵا مەدەنییەی کە پێشتر وەزیری نەوتی فیدراڵی دژی چەند کۆمپانیایەکی نەوت و گازی جیھانی تۆماریکردووە کە لە ھەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، دوابخرێن.
ڕۆژی 19ی ئایاری 2022 دادگای بازرگانی (کەرخ) لە بەغدا، لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق، ئەو کۆمپانیا جیھانییانەی بانگھێشت کرد کە لە ھەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، لەنێویشیاندا ئاداکس، دی ئێن ئۆ، گەنەڵ، گوڵف کیستۆن، ئێچ کەی ئێن، شمران و وێسترن زاگرۆس.
لەوبارەیەوە سەرچاوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوەکرد، “بەگوێرەی یاسای عێراقی، ناتوانرێت لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگایی تاوانکاری پەیوەندیدار، دادگایی مەدەنی ئەنجامبدرێت، بۆیە دەبێت سکاڵاکان دوابخرێن”.
ڕۆژی 15ی شوباتی ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵی یاسای نەوت و گازی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، نادەستوورییە، حکومەتی ھەرێمیشی ناچارکرد بە ڕادەستکردنی تەواوی بەرھەمی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم و ئەو ناوچانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم تێیدا ھەستاوە بە دەرھێنانی نەوت.
ئەوەبوو دواتر ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “دادگای باڵای فیدڕاڵی دەستوری نییە و ناتوانێت ئەم بڕیارە جێبەجێبکات”