‏‎بڕیارێكی نوێ‌ لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژەیەكی نوێی راگەیاند كە بریتیە لە سیستمێكی نوێ كە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێك پرۆژەكە جێبەجێدەكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند: بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی بە تەواوی هەستیپێدەكرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەبێتەوە.

سەرۆكی یەكێتی وتی: هەر بۆیە لەروانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەكانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەڵێنماندا تاوەكو یادێكی تری یەكێتی یەك ملیۆن نەمام لە هەرێمی كوردستان بڕوێنین و بەشێك بین لە چارەسەر نەوەك تێكدان. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا كار لەسەر پرۆژەكە دەكرێت و هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە.

وتیشی: ‏‎ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەك ئەركێكی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین كە لە بارەگاكانی یەكێتیی لە مەكتەبی سیاسی، مەكتەب و مەڵبەندەكان سیستمێكی نوێ جێبەجێدەكەین كە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێك پرۆژەكە جێبەجێدەكرێت.

روونیشیكردەوە، بەم هەنگاوەش هاوكار و پشتیوانی حكومەت و رێكخراوە دڵسۆزەكان دەبین كە كار بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەكان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا