تایبەت بە رۆژئاوای كوردستان بایدن دەسەڵاتی كراوەی بەخشی بە وەزیری بەرگری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا هەینی رابوردو وەزیری بەرگری ئیدارەكەی‌ دەستكراوە كردوە بۆ ئەوەی‌ سازش بكات لە كۆت و بەندی پرۆژەكانی دروستكردن و چاككردنەوە بە مەبەستی پشتیوانی هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی‌ داعش لە سوریا و عێراق.

كۆشكی سپی ئەو رێگەپێدانە سەرۆكایەتییەی لەسەر سایتی خۆی بڵاوكردوەتەوە، كە ئاراستەی‌ وەزیری بەرگری كراوە و تێیدا هاتوە، هەر بڕیاردانێك و پێشكەشكردنی هەر تێبینییەك سەبارەت بە سازشەكان دەخرێتە بەردەم كۆنگرێسەوە.

ئەو بڕیارە پاش ئەوە دێت ئەمەریكا بڕیاریدا ناوچەكانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان لە سزاكانی قەیسەر جیابكرێنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ئایار، وەزارەتی گەنجینەی‌ ئەمەریكا بڕیاریدا ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لە سزاكانی قەیسەر جیابكرێنەوە، بەپێی ئەو بڕیارەش كۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەتوانن لە سەرجەم كەرتەكاندا لەو ناوچانە جگە لە كەرتی نەوت وەبەرهێنان بكەن.

وەزارەتی گەنجینەی‌ ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو رێگەپێدانە عەفرین و ئیدلەب ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا