لە سلێمانی چوار خۆكوژی مەترسیدار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، چوار خۆكوژی مەترسیداریان دەستگیركردووە كە پیلانیان داڕشتبوو زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی ئەنجامبدەن و زۆرترین زیانی گیانی بگەیەنن بە هاوڵاتییان.

‎دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: بە هاوكاریی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، شانەیەكی داعشیان دەستگیركردووە كە پیلانیان داڕشتبوو زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی ئەنجامبدەن و زۆرترین زیانی گیانی بگەیەنن بە هاوڵاتییان.

وەك لە دانپێدانانی دەستگیركراوەكاندا هاتووە، كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو دەستگیركراوانە ژمارەیان شەش كەس بووە، لە چوار خۆكوژ و دوو كەسی دیكە پێكهاتوون كە یەكێكیان ئەركی گواستنەوەی خۆكوژەكانی لە ئەستۆ بووە و ئەوی دیكە داڵدەی داون.

لە دانپێدانانەكانیاندا ئاشكرابووە، پیلانیان داڕشتبوو لە شەوی 27ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە ژێر ناوی “غەزوەی ڕەمەزان”دا، زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی بەغداد ئەنجامبدەن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، هێزەكانیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەواڵگرییانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، پیلانە تیرۆریستییەكەیان پووچەڵكردووەتەوە و بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان، سەرجەم تیرۆریستانیان دەستگیركردووە كە چواریان لە سلێمانی دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا