بەرهەم ساڵح: گۆڕانی كەشوهەوا هەڕەشەیەكی جددییە بۆ سەر ئایندەی وڵاتەكەمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 5 ی حوزەیرانی 2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگە و نوێنەرانی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یونسكۆ و رێكخراوە مەدەنییەكانی عێراق كە تایبەتن بە پاراستنی ژینگە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەپێویستی چارەسەركردنی قەیرانی گۆڕانی كەشوهەوا وەك ئەركێكی نیشتمانی، چونكە هەڕەشەیەكی جددییە بۆ سەر ئایندەی وڵاتەكەمان، هەروەك دووپاتیكردەوە عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوای لەسەرە، بۆیە پێویستی بە چارەسەری خێرایە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی بووژاندنەوەی خاكی میزۆپۆتامیا كرد لە رێگەی پلانی ستراتیژی نیشتمانی كە بۆ ئەو مەبەستە دارێژراوە، هاوكات دووپاتیكردەوە لە پێویستی هاوبەشیكردن لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و گەنجان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كەشوهەوا.

سەرۆك كۆمار ئەوەشی خستەروو كە دانیشتوانی عێراق ئەمڕۆ زیاترە لە 41 ملیۆن هاووڵاتی و دوای 10 ساڵی دیكە دەبێتە 52 ملیۆن و لە ساڵی 2050 دا دەبێتە 80 ملیۆن هاووڵاتی، بۆیە خواست لەسەر ئاو زیاد دەكات و لە هەمان كاتدا وشكەساڵی كاریگەری لەسەر ‎%‎39 خاك و كەمی ئاو دەبێت و بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر هەموو وڵات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا