حكومەت 20 ملیار دینار بۆ سێكتەری پەروەردە تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرۆكی حكومەت رەزامەندی دەربڕی بە تەرخانكردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریكردنی سێكتەری پەروەردە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا بە تەرخانكردنی بڕی 20 ملیار دینار بۆ پشتگیریكردنی سێكتەری پەروەردە و فێركردن بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2022_2023.

سامان سیوەیلی وتیشی: ئەو بڕە پارە، بۆ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا