زانیاریی نوێ لەبارەی گرانبوونی نرخی پاسەکانی ناو شاری سلێمانی ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەلال بەکر نوێنەری هێڵی پاسەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی پاس لە دوو هێڵی بەکرەجۆ و سەرچنار نەبێت لە هیچ هێڵێکی دیکە زیادنەکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە جەلال بەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “نرخی پاس تەنها لە بەکرەجۆ و سەرچنار زیادکراوە و لە 500 دینارەوە کراوە بە 750 دینار، لە هیچ هێڵێکی دیکە زیاد نەکراوە”.

وتیشی، “هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی سووتەمەنی و زیادبوونی نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ 1025 دینار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڵێنمان پێدراوە نرخی بەنزین بۆ تەکسی و پاسەکان داببەزێنرێن، ئەگەریش دانەبەزی ئەوا حکومەتی لێ ئاگادار دەکەینەوە تا بەپێی یاسا نرخەکان ڕێکبخرێن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە نرخی پاس زیادیکردووە و لە 500 دینارەوە کراوە بە 750 دینار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا