ناشرینكردنی مێژووی (ی ن ك) بەبەرنامە!

ھیچ ھێزێك نییە لە ناوچەكەدا بارتەقای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان مێژوویەكی جوان و پرشنگداری ھەبێ، زۆرێك لە شۆرشەكانی كورد كە سەریان ھەڵداوە زیاتر رەھەندی دینی و خێلەكی زاڵبووە بەسەریانەوە. وەلێ شۆرشی نوێ جیاواز لەوانەی پێش خۆی زادەی فكر و لۆجیك بووە.

شۆرشی نوێ لەدوای نسكۆی شۆرشی ئەیلوول سەریھەڵداوەو كە ئەو كات گەلی كورد لەوپەری نائومێدیدابووەو ھیچ ئاسۆیەكی نەمابوو بۆ ئەوەی جارێكی تر شۆرش لە چیاكانی كوردستان سەرھەڵبداتەوە.

وەلێ ئەوە یەكێتی بوو كە توانی ئومێد بە بەر نائومێدیدا بكاو لەشەوە زەنگی عەدەمدا ببێ بە ئاسۆیەكی گەش و روناك بۆ خەڵكی كوردستان.

شۆرشی نوێ زۆرترین سەروەری تێدا تۆماركراوە و لەبەرامبەردا كەمترین حەقی پێدراوە، بۆ نموونە شۆرشی فەرەنسی تەنھا دە ساڵی خایاند لێ ھەزاران كتێب و فیلم و دۆكۆمێنتاری لەسەر كراوە، لێ بەداخەوە بەرپرسانی یەكێتی نەیانتوانیوە گەورەیی شۆرشی نوێ بەشێوەیەكی بابەتی تەوزیفكەن بۆ نەوەكانی ئایندە!

سەرباری ئەوەش ماوەیەكە ھەندێك فیگەری حیزبەكە، بەدەستی لایەنێكی دیاریكراو بۆمەرامی سیاسی دەیانەوێ دەلاقەو نەنگی لەسەر رابردووی (ی ن ك)دروست بكەن، ھەر لەمێژە ئەو كەسانە شۆرشیان وەك كەرەستەو ئامرازو بۆ مەرامی تایبەتی بەكارھێناوە!

لە شاخیش لە ھەوڵی ترازان و كەرتكردنی شۆرشەكەدا بوون، ھەركات بۆیان لوابێ درێغیان نەكردووە لە ھەڵرشتنی ناخی رەش و ژەھراویان بۆ سەر مێژووی پاك و بێگەردی یەكێتی!

خولاصە:
١. خراپ باسكردنی مێژووی شۆڕشی نوێ لەلایەن ھەر بەرپرسێكی یەكێتیەوە ھیچ ماناو تەفسیرێكی تر ھەڵناگرێ جگە لە جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی مونەزەم و رێكخراو كە لەلایەن نەیارانی یەكێتیەوە ئاراستە و تەبەنی دەكرێ بەمەبەستی بچوكردنەوەو لەكەداركردنی ئەزموونی شۆرشەكە!

٢. ھەڵدانەوەی پەرەكانی مێژوو نیشانەی گرفتی شەخسی و شەری كۆنەقین و بیماری دەرونیە، سیاسی باش و دڵسۆز ھەوڵی چارەسەری تەحەداو ئاڵنگارییەكانی بەردەم ھەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی دەداو ھیچ پێویستی بەھەڵدانەوەی لاپەرەی مێژوو نییە!

٣. بێڕێزی و سوكایەتی لەھەمبەر نیو سەدە لەخەباتی مام جەلال و كاك نەوشیروان و شەھیدانی رێگای رزگاری خەریكە دەبێ بە دیاردەو حەق وایە سەركردایەتی نوێی یەكێتی رێگربن و سنورێك بۆ ئەو كەسانە دابنێن كە بە پلان دەیانەوێ رەوڕەوەی مێژوو بگۆرن و ئاوەژووی روداوەكان بكەنەوە!

كاروان عەلی شامار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا