هێزێکی نوێی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی هەریر جێگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزێکی نوێی ئەمریکا گەیشتووەتە بنکەی هەریر لە هەولێر، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، “ئەو هێزە ئەمریکییە لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەروازەی سنووریی فیش خابورەوە هاتووە”.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، “هێزێکی نوێی ئەمریکا لە بنکەی هەریر لە هەولێر جێگیرکراوە کە پێکهاتووە لە نزیکەی 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری هەمەر”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، پێش ئەوەی ئەو هێزەی ئەمریکا بچێتە هەریر، سەرجەم گوند و ناوچەکانی دەوروبەری بنکەکە چاودێری کراون”.

ساڵی ڕابردوو بەڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا و عێراق، بڕیاردرا هیچ هێزێکی شەڕکەر لە عێراقدا نەمێنێت و تەنها ئەوانە بمێننەوە کە بەمەبەستی ڕاهێنان و مەشق و ڕاوێژکاری لە عێراقدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا