چارەنوسی پەرلەمانی سوید لە دەستی پەرلەمانتارێکی کورددایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی سوید، تەنها لەسەر دەنگی ژنە پەرلەمانتارێکی کورد وەستاوە، تاوەکو هەڵنەوەشێتەوە.

لە پەرلەمانی سوید دەنگدان دەکرێت بۆ ئەوەی متمانە لە مۆرگان یۆهانسۆن وەزیری دادی سوید بسەنرێتەوە، هاوکات ماگدەلینا ئەندەرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید، بەڵێنی داوە ئەگەر دوای دەنگدانە متمانە لە مۆرگان یۆهانسۆن بسەنرێتەوە، دەست لە کار دەکێشێتەوە.

مۆرگان یۆهانسۆن بۆ مانەوە لە پۆستەکەی پێویستی بە دەنگی ژنە پەرلەمانتاری کورد، ئامینە کاکە باوەیە، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە کوردە، مەرجێک بۆ وەزیری داد دیاری دەدکات تاوەکو دەنگی پێبدات ئەویش ئەوەیە،  “دەبێت سوید بەقسەی تورکیا نەکات و بچێتە نێو رێکخراوی ناتۆ.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا