پوتین ژمارەیەك جەنراڵی سەربازی سزا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راپۆرتە میدیاییەكانی رۆژئاوا باس لەوە دەكەن، لەدوای ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە لێیكەوتووە، فلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا ژمارەیەك جەنەڕاڵی سەربازی و بەرپرسی ئەمنی لەسەر كارەكانیان دوور دەخاتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوا فلادیمیر پوتین هەفتەی رابردوو پێنج لە گەورە جەنڕاڵە سەربازییەكانی روسیاو ئەفسەرێكی پلە باڵای پۆلیسی لەكارەكانیان دوورخستۆتەوە.

ئەوانەی لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە بەرپرسی ئۆپراسیۆنی سەربازی روسیا بوون لەئۆكرانیا.

پێشتریش بەرپرسانی باڵای سەربازی روسیا ئاماژەیاندابوو كە وڵاتەكەیان زیانێكی بێشووماری لەریزەكانی ئەفسەرانی پلە باڵاو جەنەڕاڵەكاندا بەركەوتووە.

هەر سەبارەت بەم پرسە، ئەدمیڕاڵی خانەنشین جیمس ستافریدیس فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانی باكوور ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاندبوو كە لەمێژووی نوێدا هیچ زیانێكی وا گەورە لەكوژرانی جەنەڕاڵەكانی سوپادا هاوشێوەی ئەوەی ئێستا بەسەر روسیادا دێت تۆمار نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا