پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی هەولێر، دەستگیر کردنی سێ کەسی ڕاگەیاند، بە ناوی وەرگرتنی ڤیزاوە فێڵیان لە خەڵک کردووە.
بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، باندێکیان بە ناوەکانی (ف. ش. ع.) و (ک. ح. ح.) و (ک. ق. ج.) دەستگیر کردووە، کە هەڵسابوون بە دانانی نوسینگەی دراو بە ساختە کە بەفێڵی وەرگرتنی ڤیزا پارەیان لەخەڵک وەرگرتووە.
دوای ئەوەی تۆمەتباران دەستگیرکران، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددە (٤٥٦) لەیاسای سزادان وە ڕادەستی دادگا کراون.