مایکرۆسۆفت لاپتۆپێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

مایکرۆسۆفت کۆمەڵێک لە تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی لاپتۆپە نوێیەکەی لەخێزانی سێرفەیس دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت لە نیوەی مانگی داهاتوودا بخرێتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.

سێرفەیس لاپتۆپ گۆ توو لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی نزیکەی 1.1 کیلۆگرامە، قەبارەی شاشەکەی 12.4 ئینجە بەدیقەی1536/1024 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری کۆر ئای فایف 1135 جی سێڤنی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایت، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دوای بارگاویکردن بەنزیکەیی توانای 14 کاتژمێر کارکردنی هەیە، نرخەکەشی لەنێوان 600 بۆ 1100 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا