عێراق نەوتەكەی بەهەرزانتر دەفرۆشێت

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق (سۆمۆ) نرخی نەوتی خاوی بەسرە بە هەرزانتر دەفرۆشێت‌و رەوانەی وڵاتەكان لە ئاسیاو ئەوروپاو ئەمریكای دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیای سۆمۆ، بۆ بازاڕەكانی ئاسیا هەر بەرمیلێك نەوتی بە 30 سەنت كەمتر فرۆشتووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، كۆمپانیا عێراقییەكە نەوتی خاوی بەسرەی بۆ ئەمریكا بە 40 سەنت كەمتر لەچاو نرخی ئاسایی خۆی فرۆشتووە.

هەروەها نرخی نەوتی بۆ ئەوروپاش 0.70 دۆلار فرۆشتووەو هۆكارەكەشی بۆ زۆری بەرهەم‌و كەمی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا