شاندێكی هەرێم لە بەغدایە

پۆڵەتیك پرێس :

شاندێكی تەكنیكی و یاسایی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شاندێكی تەكنیكی و یاسایی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە بەغدان.

وتیشی: ئەم شاندە لە لیژنەكانی حكومەتی هەرێم و بەغدان و پێكەوە كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئالیەتی پێداویستییەكان و بابەتی پەیوەندیدار بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە یاسای ٢٠٢١ ی بودجەی عێراق جێگیری بكەن.

لەبارەی چوونەوەی شاندی فەڕمی ئاست باڵای هەرێم بۆ بەغدا ئەو سەرچاوەیە وتی: دەچینەوە بەغدا، بەڵام كاتی ئەو سەردانە دیارینەكراوە.

گفتووگۆ و هاتووچۆی شاندەكانی هەرێم لە بەغدا بەردەوامە لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەڵام تاكو ئێستا نەگەیشتوونە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە جگە لە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەران تا ساڵی نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا