پێشبینی دەکرێت ئابووری عێراق بەڕێژەی %9.5 گەشەبکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا عێراق بەڕێژەی %9.5 لەڕووی ئابوورییەوە گەشەبکات.

کۆمپانیای ستاتیستا کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و تایبەتە بە داتاکانی بازاڕ و بەکاربەران ڕایگەیاند، لەمساڵدا ئابووری عێراق بەڕێژەی %9.5 گەشەدەکات.

بەگوێرەی داتاکانی ستاتیستا، وڵاتی گویانا لە پلەی یەکەمدا دێت لەڕووی گەشەسەندنی ئابوورییەوە بەڕێژەی %47.2، پاشان عێراق لە پلەی دووەمدایە و کوەیتیش لە پلەی سێیەمدا دێت بەڕێژەی %8.2.

ئەم پێشبینیانە لە مانگی نیسانی 2022 کراون و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئابووری جیهان لەمساڵدا بەڕێژەی %3.6 گەشەدەکات لەژێر ڕۆشنایی ئەو فشارانەی ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا