هەپەگە کوشتنی حەوت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، “چالاکی هێزەکانمان بەردەوامە، لە چالاکیەکاندا هەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە، حەوت داگیرکەر کوژران و سەنگەرێک لەناوبرا”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی سەدان ئۆبۆس، هاوەن، ٤٥ جار بە فڕۆکە و ٣٣ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووە”.

ئاشکراشی کرد، “١ی حوزەیران، هێزەکانی تورکیا گۆڕەپانەکانی ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، شەهید بەرخۆدان، شەهید شاهینی هەرێمی زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ئاڤاشین ٣٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرد”.

ئەوەشی خستەڕوو، “٢ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:١٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ساڤوشکای هەرێمی بەرخۆدانی گردی جوودی لە دوو لاوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە چالاکییەکدا گروپی یەکەم و دووەم لە نزیکەوە بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیاندا، دوو داگیرکەر کوژران، دوو داگیرکەر بریندار بوون و سەنگەرێک رووخێنرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران کشانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا